نه‌وا
ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى به‌ڕازیل گومانلێكراوێكیان ده‌ستگیركرد، كه هه‌وڵى تیرۆركردنى جاییر بۆلسۆنارۆ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ى داوه.
ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى به‌ڕازیل له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویانكردوه‌ته‌وه: له رۆژی 29-11-2019 كه‌سێكى گومان‌لێكراو به‌تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنى سه‌رۆكى به‌ڕازیل ده‌ستگیركراوه.
ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى به‌ڕازیل ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ده‌ستگیركراوه، پێشتر و له‌كاتى هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا هه‌وڵى تیرۆركردنى بۆلسۆنارۆ-ی داوه چه‌قۆیه‌كى كردوه به سكیدا، به‌ڵام به‌په‌له براوه‌ته نه‌خۆشخانه و نه‌شته‌رگریى بۆ كراوه و رزگاری بووه له‌و هه‌وڵی كوشتنه.