نه‌وا
به‌هۆی هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانێك له دورگه‌ی وایتی نیوزله‌ندا لانی كه‌م پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ندین كه‌سی تریش بێ سه‌روشوێنن.
رۆژی دووشه‌ممه گڕكانی دورگه‌ی وایتی نیوزله‌ندا ته‌قیه‌وه و به هۆیه‌وه لانی كه‌م پێنج كه‌س كه زۆربه‌یان گه‌شتیارن گیانیان له‌ده‌ستدا.
پۆلیس باسی له‌وه‌كردووه، له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا نزیكه‌ی 50 كه‌س له دورگهكهدابوون و له‌و ژماره‌یه 18 كه‌سیان رزگاركراون و ئه‌وانیتر بێسه‌روشوێنن.
زۆربه‌ی رزگاركراوه‌كان تووشی سوتاوی بوون و برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
گڕگانی دورگه‌ی وایت كاراترین گڕكانی نیوزله‌ندایه و له ساڵی 1953ه‌وه دورگه‌كه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری سودی لێوه‌رده‌گیرێت و ساڵانه نزیكه‌ی 10 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن.