هیچ زانكۆیەكی كوردستان ناگاتە گروپی A ریزبەندیی رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا

09/01/2020

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
ریزبەندی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان راگەیەندراو بەپێی ئەنجامەكانیش هیچ زانكۆیەك نەیتوانیوە بگاتە گروپی A لە رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمدا.
ئەمڕۆ 9-1-2020 لەشاری هەولێر ریزبەندی زانكۆكانی كوردستان لەلایەن ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاوە خرایەڕو و تێیدا باسیلەوەكرد، ئەو ریزبەندییە بۆتەهۆی بەرزتركردنەوەی ئاستی زانستی زانكۆكانی كوردستان و كێبڕكێ لەسەر چۆنێتی گەشەپێدانی كارەكانیان بەپێوەرە جیهانییەكان.
رونیشیكردەوە، ئێستا زانكۆكانی كوردستان لە هەوڵی زانستییان بەردەوامن و دەتوانن بەپێوەرەكانی جیهانی كاربكەن بۆئەوەی بەشداری لە توێژینەوە زانستی و كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكاندا بكەن.
بەپێی پێوەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو تیۆژینەوەی زانستی، گروپەكان دابەشكراون بۆ  Bو C وD  بەڵام گروپی A  هیچ زانكۆیەكی تێدا نییە، لە گروپی  Bدا زانكۆكانی سەڵاحەدین و سلێمانی و كوردستان و سۆرانی تێدایە، لە گروپی  Cشدا زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر و سلێمانی و دهۆكی تێدایە، تەنها زانكۆی هەڵەبجەش لە گروپی Dدا دەبینرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group