لە ئەشكەوتی شانەدەر پاركێكی شوێنەواریی دروست دەكرێت

پێش 1 هەفتە

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار پاركێكی شوێنەواریی لە ئەشكەوتی شانەدەر سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست دەكات. 
رامیار جەوهەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار راگەیاند: لە ساڵی 2012 دا ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ ئەو تیمەی زانكۆی كامبرێجی بەریتانی هەیە كە لە چەند ساڵی رابردو كاری لەسەر ئەشكەوتی شانەدەر كردوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئامادەبونی تیمەكە رۆژی چوارشەممە 8-5 رێوڕەسمێك لە ئەشكەوتی شانەدەر بەڕێوە دەبات.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی گشتیی شوێنەوار وتویەتی، گرێبەستی دیكەمان هەیە بۆ لێكۆڵینەوە لە ئەشكەوتی شانەدەر، لەو لێكۆڵینەوانەی تا ئێستا كراون تەنها لە ئەشكەوتی شانەدەر شوێنەواری نیاندەرتاڵ دۆزراوەتەوە، لەوانەیە لەوری سلێمانیش لێكۆڵینەوەمان هەبێت، بەڵام تاوەكو ئێستا ئاشكرا نەكراوە. 
ئەشكەوتی شانەدەر بەهۆی مێژوەكەی خەڵكێكی زۆر سەردانی دەكات، لەبەر ئەوە بڕیارە لە چوارچێوەی كاركردن لە ئەشكەوتی شانەدەر پاركێكی شوێنەواری لێ دروست بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group