نه‌وا
ئه‌و سێ ته‌رمه‌ی له ماڵێكدا له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی هه‌ولێر دۆزرانه‌وه، ئه‌ندامانی خێزانێكن و خه‌ڵكی پارێزگای نه‌ینه‌وان.
له‌و باره‌وه هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای ئاگاداربوون له‌بوونی ئه‌و ته‌رمانه ده‌ركه‌وتووه كه ته‌رمی دایكێك و كوڕه‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی بوون. بۆیه پۆلیس ته‌رمه‌كانیانى ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كردووه.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه ئه‌م خێزانه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی پارێزگای نه‌ینه‌وان و دوای ئاواره‌بوونیان، له عه‌نكاوه ژیاون. ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.