نه‌وا
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌باره‌ی پۆستێكی مه‌لا هه‌ڵۆ حه‌مه‌ڕه‌شید، كه سوكایه‌تیی بۆ خه‌ڵك تێدا بوو، ده‌ڵێت "كۆمه‌ڵێك مه‌لا، كه ده‌یانه‌وێت خۆیان بۆ په‌رله‌مان بپاڵێون و ببنه پاڵه‌وان، ده‌ست بۆ ئه‌و بابه‌تانه ده‌به‌ن".
شه‌وی رابردوو هه‌ڵۆ حه‌مه‌ره‌شید، كه وه‌كو بانگخوازێك له هه‌رێمی كوردستان ناسراوه، له پۆستێكی فه‌یسبوكدا رایگه‌یاندبوو، هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی رێگه‌ده‌ده‌ن ژن و خوشك و دایكیان به "سفور" بچنه ده‌ره‌وه "گه‌وادن"، بۆیه ئه‌و پۆسته كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆری نیگه‌ران كرد.
له‌وباره‌یه‌وه مامۆستا شێخ ئیبراهیم به‌رزنجی به‌رپرسی ئیرشاد و توێژینه‌وه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆی نه‌وا وتی "لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی بزانین مامۆستا هه‌ڵۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه یان نا، ئه‌گه‌ر وترابو، له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكده‌هێنین و كاری كارگێڕیی خۆمانی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن".
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راشیگه‌یاند، مه‌لا هه‌ڵۆ فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه، به‌ڵام ماوه‌ی دوو ساڵه له وتارخوێنی دوریانخستۆته‌وه، چونكه سه‌رپێچیی كردوه له رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف.
مامۆستا شێخ ئیبراهیم به‌رزنجی ره‌خنه‌شی له‌و مه‌لایانه گرت، كه بابه‌تی نه‌شیاو ده‌نوسن و وتی "خه‌ریكه له هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌یه‌ك دروستده‌بێت، كه ده‌یانه‌وێت وا نیشان بده‌ن ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك هه‌ن كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌دره‌وشتی ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵێك مه‌لاش كه پێیان خۆشه ببنه پاڵه‌وان و ده‌یانه‌وێت خۆیان بۆ په‌رله‌مان بپاڵێون و ناودار ده‌ربكه‌ون و لایكی بابه‌ته‌كانیان زیاتر بكه‌ن، ده‌ستده‌به‌ن بۆ ئه‌و بابه‌تانه و خۆیان به به‌رگریكار به‌رانبه‌ر به بڵاوبونه‌وه‌ی به‌دره‌وشتی ده‌زانن".