"نابێت به ھیچ شێوه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به خزمه‌تگوزاری پاره له خه‌ڵكی وه‌ربگیرێت"
23/01/2020
نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رھێنانی ھه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، نابێت وه‌به‌رھێنه‌ر به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پاره‌یه‌كی زۆر خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به دانیشتووانی نێو یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون بكات و حكومه‌ت خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كات.
سامان عاره‌ب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رھێنانی ھه‌ولێر، له لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه: "ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رھێنان بڕیاری داوه خزمه‌تگوزاری به شێوه‌ی بێبه‌رامبه‌ر وه‌ك ھه‌ر گه‌ڕه‌كێكی دیكه پێشكه‌ش به پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رھێنان بكات و نابێت وه‌به‌رھێنه‌ر به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پاره‌یه‌كی زۆر خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به دانیشتووانی نێو یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون بكات".
وتیشی: "به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كۆتاڕۆژی وه‌رگرتنی پاره‌ی خزمه‌تگوزاری له‌لایه‌ن وه‌به‌رھێنه‌رانه‌وه ڕۆژی 1-6-2020ه‌و له‌و ڕێككه‌وته به‌دواوه نابێت به ھیچ شێوه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به خزمه‌تگوزاری پاره له خه‌ڵكی وه‌ربگیرێت".
سامان عاره‌ب ڕوونیكرده‌وه: "ئێستا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و كاره‌با و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان وه‌ربگرینه‌وه له وه‌به‌رھێنه‌ران و حكوومه‌ت خۆی ئیداره‌یان بدات".