نه‌وا
په‌رله‌مانی توركیا دانیشتنێكی نهێنی له باره‌ی ئیدلبه‌وه رێكده‌خات و پێشهاته مه‌یدانییه‌كان و هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌یان تاوتوێده‌كات، سه‌ربازێكی دیكه‌ی توركیاش له‌و پارێزگایه‌ی سوریا گیانی له‌ده‌ستدا.
بڕیاره به‌م نزیكانه په‌رله‌مانی توركیا دانیشتنه نهێنییه‌كه له‌باره‌ی دۆخی ئیدلبی سوریاوه ئه‌نجامبدات، خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا وته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی سوپای وڵاته‌كه‌ی له باكوری خۆرئاوای سوریا و گۆڕان و پێشهاته مه‌یدانییه‌كانی ئیدلب پێشكه‌شده‌كات.
پێشبینیش ده‌كرێت مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له باره‌ی جوڵه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا و ره‌وشی ئیدلب وتارێك پێشكه‌ش بكات.
به پێی رێكاره پرۆتۆكۆلییه‌كان، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به نهێنی ده‌مێنێته‌وه و پێویسته ئاماده‌بووانی دانیشتنه‌كه سوێند بخۆن دزه به هیچ زانیارییه‌ك نه‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیدلب راگه‌یاند.