نه‌وا
یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى ئاماده‌یى خۆى پیشاندا ده‌ستبه‌ردارى نێیمار داسیلڤا ئه‌ستێره‌ى به‌ڕازیلى یانه‌كه‌ى ببێت له به‌رامبه‌ر نزیكه‌ی 170 ملیۆن یۆرۆ.
له‌و باره‌یه‌وه " لیۆناردۆ ئاراوجۆ" به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌رزشیى پاریس سانجێرمان رایگه‌یاندوه، له وه‌رزى گواستنه‌وه‌ى داهاتوو نێیمار به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ ئه‌و یانانه‌ى ده‌یانه‌وێت بیگوازنه‌وه.
لاى خۆشیه‌وه پێگه‌ى "ئى ئێس پی ئێن"ى ئه‌مریكى ئاشكرایكردوه، یانه فه‌ره‌نسیه‌كه ده‌یه‌وێت به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ى له‌كڕینى نێیماردا خه‌رجى كردوه به‌ده‌ست بهێنێته‌وه و ئاماده‌یه له‌به‌رامبه‌ر 168 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌ردارى ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه‌كه بێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا له ساڵى 2017 له‌به‌رامبه‌ر شكانى گرێبه‌سته‌كه‌ى نێیمار بڕى 222 ملیۆن یۆرۆی دا به یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه.
به‌پێى راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان، یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه دیارترین یانه‌یه هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى نێیمار ده‌دات بۆ ریزه‌كانى، به‌ڵام تائێستا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى یانه پاریسیه‌كه نه‌گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن.