بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان : رێكارەكان و كەرنتینكردن بەردەوام دەبن

01/04/2020

نەوا - سەعید عەبدولڵا - هەولێر
ئەنجامی 187 پشكنین لە ناحیەی خەلیفان سەرجەمیان نێگەتیڤ بون، بەڕێوەبەری ناحیەكەش رایدەگەیەنێت، رێكارەكان بەردەوام دەبن تا دڵنیا دەبین بارودۆخەكە لەژێر كۆنترۆلە .
كاروان كەریم خان بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان بە ڕادیۆی نەوای راگەیاند:  رێكارەكانمان بەردەوامی هەبو تا گەیشتە ئەوەی شەش هاوڵاتی دانیشتوی خەلیفان هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنان، بۆیە بڕیاردرا رێكارەكان بگاتە كەرەنتینە كردنی سەنتەری ناحیەی خەلیفان و دەروبەری، رێكارەكانیش بەردەوامن .
وتیشی: تیمەكانی تەندروستی رۆژانە سەردانی ناحیەی خەلیفان دەكەن سامپلی پێویست وەردەگرن، تیمەكانی تەندروستی ناحیەی خەلیفانیش لە نەخۆشخانەی خەلیفان بەردەوام لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی هەر نیشانە و بەركەوتەیەك هەبێت كاری پێویستی بۆ ئەنجام بدەن .
ئەوەشی خستەڕو ، هێزە ئەمنیەكانیش بە بەردەوامی لە ئەرك و چاودێری دان بۆ ئەوەی بازاڕ و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە كاتژمێر یەكی دوای نیوەڕۆ تا 8ی بەیانی بە تەواوەتی هیچ جولەیەك نامێنێت لە خەلیفان تەنها لە كاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ ئەویش بۆ دابین كردنی پێداویستی هاوڵاتیان رۆژانەی هاوڵاتیان لە چەند سوپەرماركێت و نانەواخانە و چەند شوێنێكی دیاری كراو رێگەیان پێدەدرێت، بەردەوامیش لێژنەی ئابوری چاودێریەكی ورد و توندی بازاڕ دەكات، تا ئێستا هیچ كێشەیەك دروست دروست نەبوە دڵنیایش دەدەینە هاوڵاتیان هیچ كێشەیەك دروست نابێت.
جەختیشیكردەوە: ئەو پشكنینانەی دوێنی و ئەمڕۆ ئەنجام دراون سەرجەمیان نێگەتیڤ بونە و هیچیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا نەبون، ئەوەش جێگەی خۆشحاڵیە بەڵام رێكارەكان بەردەوام دەبن تاوەكو دڵنیا بین كە بارودۆخەكە كۆنترۆڵ كراوە .
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، رۆژانە ناو گەڕەكەكان و ئەو شوێنانەی هاتوچۆی پیادا دەكرێت لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی بە دەرمانی دژە ڤایرۆس دەڕشێندرێت .


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group