نه‌وا
كولێره‌ی ته‌نور، ناوه‌شكێنه و ناوساجی یه‌كێكن له‌و به‌رهه‌مانه‌ی له سه‌رده‌می كۆنه‌وه له گوند و شاره‌كاندا، هاووڵاتییان پشتیان پێبه‌ستووه بۆ رازاندنه‌وه‌ی سه‌ر سفره و خوانه‌كانیان.
گه‌نمی گونده‌كان له‌لایه‌ن جووتیاره‌كانه‌وه پاش دوورینه‌وه‌یان ده‌برانه لای ئاشه‌وانێك و ده‌كرایه ئارد و له‌وێوه ژنانی گوند كولێره، ناوه‌شكێنه و چه‌ندین جۆری تر له نانی سه‌ر خوانه‌كانیان پێ دروست ده‌كرد.
ئێستا و دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دابڕانی هاووڵاتییانی شاره‌كان له‌و جۆره نانه خۆماڵیانه، جارێكی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌مان رێچگه و خواست له‌سه‌ر كولێره، ناوه‌شكێنه و ناوساجی زیاد ده‌كات.
سه‌لمان تۆفیق، كه له كوچێكی شه‌قامی مه‌وله‌وی شاری سلێمانی دووكانێكی بچووكی هه‌یه، ماوه‌ی پێنج ساڵه سه‌رقاڵی ئه‌و پیشه‌یه‌یه و رۆژانه له‌سه‌ر خواستی كڕیاران كولێره، ناوه‌شكێنه و ناوساجی دروست ده‌كات.
سه‌لمان تۆفیق بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ باس له‌وه ده‌كات، هاوشێوه‌ی جارانی سلێمانی و گونده‌كان، ئاردی بۆر له به‌رهه‌مه‌كاندا به‌كارده‌هێنن.
ره‌شكه و شمڵی تێكه‌ڵ به هه‌ویره‌كه ده‌كه‌ن، به‌بێ به‌كارهێنانی سۆده، تاوه‌كو ماوه‌یه‌كی زۆرتر بمێنێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی پێ بگات.
سه‌لمان تۆفیق ده‌ڵێت "ناوه‌شكێنه به رۆنێكی تایبه‌ت دروست ده‌كرێت كه له ئێرانه‌وه ده‌یهێنین و به ئاردێكی بۆر هه‌ویره‌كه‌ی ده‌شێلین، تاوه‌كو جیڕیه‌كی گونجاوی هه‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه بۆ ته‌ندروستی باشتره له‌چاو ئاردی سپی‌دا".
ئه‌وان كه ئاردی سفر له دروستكردنی جۆره نانه‌كانیاندا به‌كارناهێنن، به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاگاداری ره‌وشی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان ده‌بن.
سه‌لمان تۆفیق باس له‌وه ده‌كات كه خه‌ڵك حه‌زی به‌م جۆره ئارده بۆره هه‌یه، هه‌م له رووی ته‌ندروستییه‌وه هه‌م بۆ تامه‌كه‌شی كه جیاوازه و خواردنێكی كورده‌وارییه.
سه‌لمان تۆفیق باس له‌وه ده‌كات كه به‌هۆی رێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه كاره‌كه‌یان كز بووه، به‌ڵام له‌چاو ره‌مه‌زانی ساڵانی پێشوودا به‌و چه‌شنه كه‌می نه‌كردووه بگره زیادی كردووه.
سه‌لمان تۆفیق باس له‌وه ده‌كات كه له‌ئێستادا، رۆژانه ٣٠٠ كولێره و ناوه‌شكێنه ده‌فرۆشن له‌گه‌ڵ ناوساجی و جۆره‌كانی تری كولێره‌دا، له‌كاتێكدا له رۆژانی ئاسایی‌دا و له پێشووتردا پێش راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ، رۆژانه ٦٠٠ كولێره و ناوه‌شكێنه‌یان فرۆشتووه و هۆكاری ئه‌وه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و رێكاره ته‌ندروستییه‌كان له‌كاتێكدا تاكو كاتژمێر پێنجی ئێواره ده‌توانن كار بكه‌ن.
ئه‌و وه‌ستایه باس له‌وه ده‌كات كه هه‌رزانی نرخه‌كه‌ی، ره‌چاوكردنی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان، وای كردووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك بۆ نانی به‌یانیان و ئێوارانیش به دیلیڤه‌ری داوای بكه‌ن و ئاماژه به‌وه ده‌دات كه دوو كولێره ده‌ده‌ن به هه‌زار دینار.
له ئێستادا له كاتژمێر نۆی به‌یانییه‌وه تا پێنجی ئێواره كار ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له رۆژێكدا دروستی ده‌كه‌ن ده‌بێت بیفرۆشن و نه‌مێنێته‌وه.