وەزارەتی تەندروستی: پێنج حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە دهۆك تۆمار كران

23/05/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، پێنج حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك تۆمار كراون.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، تووشبوەكان پیاون و دانیشتووی قەزای ئاكرێن و پێشەیان پاسەوانە لەسەر میلاكی حكومەتی عیراقی.

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانكران، هەموویان پیاون و دانیشتووی قەزای ئاكرێن، پیشەیان پاسەوانن لەسەر میلاكی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەمەنیان ٣٨ و ٣٧ و ٣٧ و ٣٦ و ٣٠ ساڵن دوای تەواوبوونی دەوامیان لە شاری بغداد و گەڕانەوەیان و وەرگرتنی نمونەی پشكنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوون.

وەزارەتی تەندروستی
٢٣ ئایار ٢٠٢٠

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group