سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین: پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان شێوێندراوە

18/10/2020

نه‌وا
ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی پێی وایە پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان شێوێنداراوەو دەشڵێت: كه‌س ناتوانێت هیچ شتێك به‌سه‌ر حزبه‌كه‌یدا فه‌رز بكات.
سەڵاحەدین بەهادین، رۆژی یەكشەممە لەكۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ مەڵبەندی یەكی یه‌كگرتوو لە شاری سلێمانی وتویەتی"پایەكانی یەكگرتو لەسەر مەنهەجیەتی ڕۆشنی میانڕەوی ئیسلام دامەزراوەو پرۆژەیەكی نیشتیمانی و ئیسڵاحی كوردستانییەو ئازایەتی ئەوەیە لایەنەكان بەدەم كێشەو گرفتەكانی هاوڵاتیانەوە بن و نابێت هەرخەمی خۆمان بێت و پێویستە خەمەكانی هاوڵاتیانی خەمی هەموان بێت."
باسی له‌وه‌شكردووه‌، "پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان شێوێندراوەو لەهەر لایەكەوە بۆی دەڕوانیت ئاڵۆز بوەو لە سكەی خۆی ترازێندراوە".
ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی راشیگه‌یاندووه‌، حزبه‌كه‌ی بڕیاری لە دەست خۆیدایەو كەس ناتوانێت هیچی بەسەردا فەرزبكات، "هەر لەو ڕوانگەیەشەوە یەكگرتوی ئیسلامی لەبەردەم ئەركە گەورەكەی كۆمەڵگەیە كە چاكسازی كۆمەڵایەتیە، یەكگرتو دەتوانێت لەم ڕەهەندەدا خزمەتی گەورە پێشكەش بە كۆمەڵگە بكات و پەروەردەو پێگەیاندنی كەسایەتی تاكی كوردی ئەركی سەرشانی هەموانەو یەكگرتوەكان  كاری جدی لەسەر دەكەن."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group