نەوا
ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراو رایگەیاند، رۆژی دووشەممە لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان لە شاری سلێمانی خۆپیشاندان سازدەكەن و داواش لە شەقام دەكەن فشاری راستەقینە دروستبكەن.
ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراو لە راگەیەندراوێكدا باسلەوەدەكەن "ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە لەسەر ئەم دۆخە بەردەوامبن و سنورێكیان بۆ دانەنرێت، دۆخی خەڵك لەوەی ئێستا هەیە زۆر خراپتر و دژوارتر دەبێت".
بۆیە داوادەكەن "لەشەقامەوە فشارێكی راستەقینە دروستبكرێت و چیتر رێگەنەدرێت حزبە بەرژەوەندخوازەكان بڕیار لە نان و ژیان و ئایندەی خەڵك بدەن".
بەپێی راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراو، كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی دووشەممە 23-11-2020 لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان لە سلێمانی خۆپیشاندن ئەنجامدەدەن، داواش دەكات سەرجەم كەسایەتییە سیاسی و ئایینی و رۆشنبیران و مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەكان پشتگیرییان بكەن و بەشداریی كارایان لە خۆپیشاندانەكەدا هەبێت.