نێچیرڤان بارزانی و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان كۆبونەوە

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و محەمەد ئەلحەسان نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی و سەرۆكی تیمی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعیراق (یونامی) كۆبونەوە.
لەكۆبونەوەیەكدا كە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكەكەی ئاشكراكردوە تیایدا پرۆسەی سیاسی و دۆخی گشتیی عیراق و هەرێمی كوردستان، هەروەها پەیوەندییەكانی هەولێرـ بەغداو هەوڵەكان و گفتوگۆیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان تاوتوێكراون.
راشگەیەنراوە كە هەردولا داكۆكیان لەگرنگی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێرـ بەغدا بەگفتوگۆ و لێكگەیشتن كردوەتەوە، هەروەها هاوڕابون لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان لە عیراق كە خزمەت بە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی وڵات و پێشكەوتنی دەكات.
هەر لە كۆبونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانی نێوانیان بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group