نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پاتریك دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق كۆبونەوە.
لە راگەیەنراوێكدا هاتوە كە لە كۆبونەوەیەكدا سەرۆكی حكومەت و باڵیۆزی فەرەنسا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنەو پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و دۆخی گشتیی عیراق و ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیان تاوتوێكردوە.
ئاماژەشكراوە كە مەسرور بارزانی دوپاتیكردوەتەوە دەبێت وەك هەرێمێكی فیدراڵی و لەسەر بنەمای دەستورو بەشێوەیەكی دادپەروەرانە رێز لە مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان بگیرێت و بەشە بودجەو شایستە داراییەكان بەبێ كێشەو ئاستەنگ بنێردرێت.
ئاشكراشكراوە كە هەردولا بیروڕایان لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كردوە.