نه‌وا
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ی ساڵی رابردوو له عێراق ده‌ستگیركرا و گواسترایه‌وه بۆ ئێران، به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه 12ی كانونی دووه‌م له‌سێداره‌درا.
روحوڵا زه‌م به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵی تێلێگرامی "ئامه‌د نیوز" كه دانیشتووی فه‌ره‌نسا بوو، دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ ئێران به تۆمه‌تی سیخۆڕی بۆ ئیسرائیل و فه‌ره‌نسا سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
رۆژی هه‌شتی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ سزاكه‌ی له لایه‌ن دیوانی باڵای دادوه‌ری ئێرانه‌وه پشتڕاست كرابوه‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه كوڕی محه‌مه‌د عه‌لی زه‌مه، كه كه‌سایه‌تیه‌كی ئایینیه و چه‌ندین به‌رپرسیاریتی باڵای له ئێران هه‌بووه.
باوكی ده‌ڵێت، كوڕه‌كه‌ی له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوون و لێكۆڵینه‌وه‌دا له هه‌موو مافی به‌ندكراوێك بێ به‌ش بووه و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریدا نایاسایی بووه.
هاوكات چه‌ند رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤیش باسیان له ئه‌گه‌ری ئه‌شكه‌نجه‌دان روحوڵا زه‌م و ناچار كردنی به دانپیادانان كردبوو، له ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌دا.
كاناڵی تێلێگرامی ئامه‌د نیوز كه ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌واداری هه‌بوو، له ساڵانی رابردوودا به میدیایه‌كی كاریگه‌ر له‌سه‌ر جوڵاندنی شه‌قامی ئێران داده‌نرا.
سه‌رباری له‌سێداره‌دانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه به‌ڵام تائێستا هۆكاری گه‌شته‌كه‌ی بۆ عێراق و چۆنێتی گواستنه‌وه‌ی بۆ ئێران وه‌ك مه‌ته‌ڵ وایه و به ته‌مومژاوی ماوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تا به‌و جۆره بڵاوكرایه‌وه، كه ویستوویه‌تی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رهه‌ڵستكاری حكومه‌تی ئێران چاوی به عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی ئایینی شیعه‌كانی عێراق بكه‌وێت و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن كه‌سی سێهه‌مه‌وه واده‌ی ئه‌و دیداره‌ی بۆ وه‌رگیراوه.
له‌به‌رامبه‌ردا نوسینگه‌ی سیستانی هه‌ر ساڵی رابردوو ره‌تیكرده‌وه، كه هیچ واده‌یه‌كی دیداریان له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌دا هه‌بووبێت.
بۆیه وه‌ك به‌سێك له میدیاكانی ئێران ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن پێده‌چێت ئه‌و رۆژنامه‌نوسه به فێڵ له لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئێرانه‌وه په‌لكێشی عێراق كرابێت و له‌وێشه‌وه ده‌ستگیر و گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئێران.
ئه‌گه‌ر له‌ساڵانی رابردوودا ئێران تۆمه‌تبار بوو به كوشتن و كردنه ئامانجی به‌رهه‌ڵستكاران له ده‌ره‌وه، ئه‌وا چه‌ند ساڵێكه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌و وڵاته وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی هه‌واڵگری باس له تاكتیكێكی نوێ ده‌كه‌ن بۆ زه‌بر وه‌شاندن له به‌رهه‌ڵستكارانیان، ئه‌ویش كه‌مندكێشكردنیانه بۆ وڵاتێكی دراوسێ و دواتر ده‌ستگیركردن و گواستنه‌وه‌یان بۆ ئێران.
دوایین حاڵه‌تی له‌م چه‌شنه، حه‌بیب فه‌ره‌جوڵا چه‌عب سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی عه‌ره‌به‌كانی ئه‌حواز بوو، كه مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له توركیا رفێنرا و گواسترایه‌وه بۆ ئێران.
پێشتریش له مانگی ته‌موزدا جه‌مشید شارمه‌هد یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی گروپی "تونده‌ر" له ئیمارات ده‌ستگیر و گواسترابوه‌وه بۆ ئێران.
چاره‌نوسی سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ركرده و به‌رهه‌ڵستكاره ئێرانیانه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا رفێنراون، له‌سێداره‌دان و سزای قورسی زیندان بوو.