سپۆرتی كەتەلۆنی: بەهۆی نیمارەوە پاریس گرێبەستی لەگەڵ رامۆسدا كردووە

10/07/2021 وەرزش

نەوا-
رۆژنامەیەكی ئیسپانی ئاشكرای كرد، هۆكاری ئەوەی یانەی پاریس سانجێرمان گرێبەستی پێشكەشی سێرجیۆ رامۆسی بەرگریكاری ئیسپانی كرد، لەسەر داوای نیمار دا سیلڤای بەڕازیلی بووە.
رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەسەر داوای تایبەتی نیمار ئیدارەی پاریس سانجێرمان لەگەڵ سێرجیۆ رامۆسدا رێكەوتوون، نیمار بە ئیدارەی یانەكەی وتووە، كە بەرگریكارە ئیسپانییەكە دەتوانێت گۆڕانكاری لە تیمەكەدا بكات و بەرەو نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بیانبات.
ئەوەش هاتووە، لەساڵی 2017 نیمار و رامۆس لە میامی بەیەكەوە بوون و ئەوەش پەیوەندییەكی باشی لەنێوان هەردوو یاریزانەكەدا دروست كردووە، لەو كاتەشدا نیمار هێشتا یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بووە.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەكە، هەروەها رامۆس نێوەندگیری نێوان یانەی ریاڵ مەدرید و نیماری كردووە تا ئەستێرە بەڕازیلییەكە بگوازنەوە یانە ئیسپانییەكە، پەیوەندی باشی ئەو دوو ئەستێرە بەردەوام بووە، تەنانەت رامۆس گرێبەستێكی باشی لە یانەی ئەرسیناڵەوە رەتكردووەتەوە كە بۆ ماوەی دوو ساڵ و موچەی ساڵانەی 15 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی بووە، لەكاتێكدا لە یانە پاریسیەكە لە سەرەتادا رەتیدەكردەوە گرێبەستی دوو ساڵی پێشكەش بكات و گرێبەستێكی یەك ساڵی پێشكەش بە رامۆس كردبوو كە ناوبراو رەتیكردبووەوە و موچەكەشی 12 ملیۆن یۆرۆیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group