نەوەیەكی نوێی كۆرۆنا لە روسیا دەركەوت

21/10/2021 جیهان

نەوا-
دەزگاكانی راگەیاندنی روسیا بڵاویانكردووەتەوە، نەوەیەكی نوێی كۆرۆنا لە روسیا دەركەوتووە كە زۆر خێراتر لە نەوەی دەلتا دەگوازرێتەوە و ناوی لێنراوە AY 4.2.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەزگاكانی راگەیاندنی روسیا بڵاویانكردووەتەوە، نەوەیەكی نوێی كۆرۆنا لەو وڵاتە دەركەوتووە كە لە نەوەی دەلتا خێراتر دەگوازرێتەوە.
ئەوەش هاتووە، نەوەكە ناوی لێنراوە "AY 4.2" و ئەگەری هەیە لەسەر ئاستێكی فراوان بڵاوببێتەوە، هەر ئەو نەوەیە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ژمارەی توشبووانی پەتاكە لە روسیا.
بەپێی زانیاریەكان، هەروەها نەوەكە بە "دەلتا پڵەس"یش ناوی دەركردووە و ژمارەیەكی زۆر لە توشبووانی كۆرۆنا لە روسیا تووشی ئەو نەوە نوێیە بوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group