زیاتر لە یەك ملیۆن و 700 هەزار كەس لە عیراق ناویان نوسیوە بۆ هەلی كار

24/11/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق ئاشكرای كرد، زیاتر لە یەك ملیۆن و 700 هەزار كەس ناویان بۆ هەلی كار نوسیوە و داوا دەكەن كرێكارانی بیانی بە یاسایەك رێكبخرێن.
رائد جەبار باهز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كار و راهێنانی پیشەیی لە وەزارتەكە بە رۆژنامەی "سەباح"ی نیمچە فەرمی وتووە، بە وردی بەدواداچوون بۆ بارودۆخی كرێكارانی بیانی لە عیراقدا دەكەن و داوا دەكەن بە یاسا رێكبخرێت.
رونیشیكردووەتەوە، هەروەها داواكارن لێپێچینەوەی یاسایی لەو كەسانە بكرێت كە سەرپێچی یاسا دەكەن، ئەوەش بە ئامانجی رەخساندنی باڵانس لە نێوان كرێكارانی بیانی و ناوخۆیی و پابەند كردنی كۆمپانیا و پرۆژەكان بۆ پشتبەستن بە داتای وەزارەتی كار بۆ رەخساندنی هەلی كار.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو كەسانەی بەدوای هەلی كاردا دەگەڕێن وتویەتی، هەوڵی ئەوە دەدەن ئەو كەسانە بخەنە پرۆژە وەبەرهێنانەكان و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت، ژمارەی ئەو كەسانەی بەدوای هەلی كاردا دەگەڕێن یەك ملیۆن و 700 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group