كۆمپانیای نەوتی باكور: هەرێم زیادەڕوی كردۆتە سەر دوو كێڵگەمان

14/05/2022

كۆمپانیای نەوتی باكور رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان زیادەڕەوی كردۆتەوە سەر كێڵگە نەوتییەكانی سەر بەكۆمپانیاكەیان.
لە راگەیەنراوێكدا كۆمپانیای نەوتی باكور بڵاویكردۆتەوە، پێشتر ژمارەیەك زیادەڕەوی و پێشێلكاریمان بەدیكرد كە كراوەتە سەر كێڵگە نەوتییەكانی سەر بە كۆمپانیای نەوتی باكور لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، لەوانە كێڵگەكانی خورمەڵەو ئاڤاناو سەفیەو كۆرمۆر، كۆمپانیاكەمان سكاڵای یاسایی لە دادگاكانی تایبەتمەندی عیراق تۆماركردوە تائێستا چاوەڕیی یەكلاییكردنەوەین.
راشیگەیاندوە، بەردەوامی ئەو پێشێلكاریانە بە پشتیوانی هێزێكی چەكداری سەربە حكومەتی هەرێمی و تیمێكی هونەری كاركردن دەكرێت لە هەردو كێڵگەی بای حەسەن و داوود، ئەمەشە بەمەبەستی قۆستنەوەی هەلی بەدەستهێنانی وزە بەرهەمهێنراوەكانێتی بۆ بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان، ئەم هەڵسوكەوتە دەستورو یاساكانی عیراق رەتیدەكەنەوە كە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدای لەسەر بونیاتناراوە، بەو پێیەی نەوت و غاز موڵكی هەموو گەلی عیراقەو حكومەتی فیدراڵی سەرپەرشتی كۆمپانیا نیشتمانییەكان دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group