شاخەوان عەبدوڵڵا: هیچ هێزێكی پێشمەرگە بەرەو كێڵگە نەوتییەكان جوڵەی پێنەكراوە

16/05/2022

نەوا-
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رەتیدەكاتەوە، جوڵە بە هیچ هێزێكی پێشمەرگە بەرەو كێڵگە نەوتییەكان كرابێت و پێشی وایە، وەزیری نەوت كێشە لەنێوان هەرێم و بەغدا دروستدەكات.  
شاخەوان عەبدوڵڵا  لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، وەزیری نەوت تۆمەت بۆ پێشمەرگە دروستدەكات لەرێگەی كۆمپانیای نەوتی باكورەوە، گوایە  پێشمەرگە پێشێلكاری ئەنجامداوە لە كێڵگەكانی بای حەسەن و داوود لە پارێزگای كەركوك.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، هچ جوڵەیەكی سەربازی نەبووە لەو سنورە و ئەوەش لەلایەن پێشمەرگە و هێزەكانی فیدراڵییەوە جەختی لێكراوەتەوە، حكومەتی هەرێمیش رەتیكردووەتەوە.  
جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق هێمای بۆ ئەوەش كردووە، وەزیری نەوت كێشە لە نێوان هەرێی كوردستان و بەغدا دروست دەكات، لەو رێگەیەوە دەیەوێت لە پۆستەكەی بمێنێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئاگادار كراوەتەوە كە پەرلەمان بانگهێشتی دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group