بلومبێرگ: دەوڵەمەندەكانی جیهان یەك ترلیۆن و 400 ملیار دۆلار زیانیان كردووە

15/06/2022 جیهان

نەوا-
ئاژانسی بلومبێرگ ئاشكرای كردووە، لە ساڵی 2022دا دەوڵەمەندترین 500 كەسی جیهان یەك ترلیۆن و 400 ملیار دۆلار زیانیان كردووە، كە 206 ملیار دۆلاریان تەنها رۆژی دووشەممەی رابردوو بووە.
ئاژانسەكە بڵاویكردووەتەوە، بازاڕی دراوی جیهانی بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی قازانج و هەڵاوسانەوە لە رووخاندان، تەنها لەمساڵدا 5 دەوڵەمەندی جیهان 345 ملیار دۆلار زیانیان كردووە.
ئەوەش هاتووە، لە ساڵی 2022دا دەوڵەمەندترین 500 كەسایەتی جیهان بە كۆی گشتی یەك ترلیۆن و 400 ملیار دۆلار زیانیان كردووە، 206 ملیار دۆلاری ئەو زیانە تەنها لە رۆژی دووشەممەی رابردودا بووە.
بەپێی ئاژانسەكە، ژمارەی دەوڵەمەندەكان لە ئاسیا و ناوچەی زەریای ئارام بە رێژەی 4.2% زیادیان كردووە، بەڵام لە ئەوروپا و ئەمریكای باكور كەمیان كردووە، تاوەكو ئێستاش ئەمریكا و ژاپۆن و چین و ئەڵمانیا ئەو وڵاتانەن زۆرترین دەوڵەمەندەكانی جیهانیان تێدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group