بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە 6 ئەندامی هەسەدە و 6 سەربازی سوریی كوژران

20/11/2022 جیهان

نەوا
روانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە لە كۆبانێ و چەند ناوچەیەكی تر، 6 ئەندامی هێزەكانی هەسەدە و 6 سەربازی سوریا كوژراون.
رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەكە بە ئانسی "فرانس پرێس"ی وتووە، توركیا بۆردومانی هێزەكانی هەسەدەی لە پارێزگاكانی حەلەب و حەسەكە كردووە، هەروەها بۆدرومانی چەند خاڵێكی سوپای سوریای لە پارێزگاكانی رەقە و حەسەكە كردووە.
رونیشیكردووەتەوە، بەهۆی بۆدرومانەكانەوە 12 كەس كوژراون، كە 6یان ئەندامی هێزەكانی هەسەدەن و 6یان سەربازی سوپای سوریان.
توركیا ئۆپراسیۆنێكی فراوانی سەربازی بەناوی "چنگی شمشێر" دەست پێكرد و بەیانی ئەمڕۆ بۆردومانی چەندین ناوچەی لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان و لە رۆژئاوای كوردستان كرد، ئۆپراسیۆنەكەش وەك تۆڵەكردنەوەی تەقینەوەكەی ئیستەنبوڵە كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 6 كەس و برینداربوونی 81 كەس تر و توركیا پەكەكە و هەسەدە بە ئەنجامدانی تەقینەوەكە تۆمەتبار دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group