یانەی دهۆك لە نەفت میسانی بردەوە

18/02/2023 وەرزش

نەوا-
ئەمڕۆ شەممە 18-2 لەسەرەتای قۆناغی 17هەمین خولی نایابی تۆپی پێی عیراق، یانەی دهۆك توانی لە نەفت میسان بباتەوە.
یارییەكە لە یاریگای دهۆك كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ دەستیپێكرد، گۆڵی یەكەم لەلایەن یاریزانی یانەی دهۆك یانیك زاكری تۆماركرا، هەروەها لە خولەكی 44 دا یونس عەبد یاریزانی نەفت میسان گۆڵی یەكسانكردنەوەی تۆماركرد.
لە گێمی دوەمیشدا پرێنس ئۆپێكۆ یاریزانی یانەی دهۆك دوو گۆڵی تۆمار كرد، یەكەمیان لە خولەكی 52دا و دوەم گۆڵیش لە خولەكی 64 دا بەلێدانی یەكلاییكەرەوە.
لە ئەنجامدا یانەی دهۆك بە كۆكردنەوەی 30 خاڵ لە پلەی 6دایە، هەروەها نەفت میسانیش بە 25 خاڵ لە پلەی 8مدا ماوەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group