ئاسایشی هەولێر: سێ تۆمەتباری مەترسیدارمان دەستگیر كرد

19/09/2023

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر، دەستبەسەرداگرتنی بڕی یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری راگەیاند.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان بڵاویكردۆتەوە، لەدوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری ئاسایش لەسەر تۆڕێكی بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر، تیمێكی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرو كەركوك توانیان سێ تۆمەتباری مەترسیدار لەشاری هەولێر دەستگیر بكەن كەپێشینەی تاوانیان هەیەو كاری كڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەرەوە دەكەن. 
راشیگەیاندوە، بڕی یەك كیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆرەكانی كریستاڵ و تریاك و جامایكا لەگەڵ بڕێك پارەی ساختەو ژمارەی ئۆتۆمۆبێلی ساختە لەگەڵ رومانەیەك و چەند چەكێكی جۆراوجۆر دەستی بەسەردا گیراوەو تۆمەتباران پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كرایەوەو روبەڕوی یاسا كراونەتەوە..

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group