نەوا-
وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، لەئۆپراسیۆنێكی ئاسمانیدا لەناوچەكانی مەتینا، خواكورك، قەندیل و گارە لە هەرێمی كوردستان چەند چەكدارێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یان كردۆتە ئامانج.
لەڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی بەرگریی بڵاویكردۆتەوە، ئۆپراسیۆنە ئاسمانیەكانیان لە شەودا ئەنجامداوەو بەردەوام دەبن و بەپێی بەندی 51ی جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەنجامداوە كە تیایدا باس لە پاراستنی گەل و هێزە ئەمنییەكانی دەكات.
جێی ئاماژە رۆژی یەكشەممە هێرشێكی خۆكوژی بۆ سەر دەزگا ئەمنییەكانی توركیا ئەنجامدرا، دواتریش چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لێپرسراوێتی هێرشەكەی گرتە ئەستۆ.