هەڵمەتی زیادكردنی سەوزایی لەشاری هەولێر دەستیپێكرد

10/07/2024

نەوا-
لەشاری هەولێر هەڵمەتی زیادكردنی سەوزایی دەستیپێكردو بڕیارە هەڵمەتەكە سەرجەم سنوری شارەوانییەكان بگرێتەوە.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویكردۆتەوە،  بە ئامادەبونی بەرپرسانی شارەوانی هەولێر هەڵمەتێكی نەمام چاندن لە یەكێك لە گۆڕەپانەكان بەمەبەستی زیادكردنی رێژەی سەوزایی دەستپێكرد كە تێیدا بڕی 90 داری سیسەم و 50 داری دیدونیاو 50 داری برخت تیتونیا چاندران.
راشیگەیاندوە، پرۆسەكە لەسنوری شارەوانی دو  جێبەجێكرا بڕیاروایە ئەم هەڵمەتە گشت سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەكانی سەر بە سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بگرێتەوە لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی رێژەی سەوزایی و رەخساندنی ژینگەیەكی تەندروست بۆ شاری هەولێر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group