ئەمریكا پێشوازی لە كۆبونەوەی مەسعود بارزانی و مەزڵوم كۆبانێ كرد

20/01/2025 جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، پێشوازی لە كۆبونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەكەن و كۆبونەوەكە ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لە پتەوكردنی گواستنەوەی سیاسی گشتگیر لە سوریا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە پەیامێكدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" نوسیویەتی، ئەمریكا پێشوازی لە كۆبونەوەی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەكات، دەشڵێت، دیالۆگی ناو كورد دەتوانێت ڕۆڵێكی گرینگ بگێڕێت لە پتەوكردنی گواستنەوەی سیاسی گشتگیر لە سوریا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group