بۆ دووەم جار نەخۆشخانەی شار وەك باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك خەڵاتكرا

15 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی بڵاویكردەوە، دووەم خەڵاتی نێودەوڵەتی بەخشرایە نەخۆشخانەی شار وەك باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك.
تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، بۆجاری دووەم، كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ جەڵتەی مێشك خەڵاتێكی نێودەوڵەتی بەخشیە بەشی هەناوی مێشك و دەماری نەخۆشحانەی شار وەك باشترین و یەكەم سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق و ئەو كەیسانەی تێدا چارەسەر دەكرێت.
د.زانا عەبدولڕەحمان سەرۆكی بەشی هەناوی مێشك و دەمار لەنەخۆشخانەی شار لەو بارەیەوە رایگەیاند، خەڵاتەكەی ئەمساڵی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ جەڵتەی مێشك بۆ نەخۆشخانەی شار پلاتینیۆمە و پلەیەك بەرزترە لە خەڵاتی ساڵی ڕابردوو.
ئاشكراشیكرد، ئەو خەڵاتەی پێیان بەخشراوە هاوشێوەی وڵاتانی زۆر پێشكەوتووە سەبارەت بەوەی بەشی هەناوی مێشك و دەماری نەخۆشحانەی شار باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group