نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسان: ناكرێت ئازادی میدیا بۆ موزایەدەی حزبی بەكاربهێنرێت

18 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان دەڵێت، پرۆژەیان هەیە بۆئەوەی ریفۆرم لە كاری میدیایی بكرێت، چونكە ناكرێت ئازادی میدیا بۆ موزایەدەی حزبی و یەكلاكردنەوەی كێشەكان بەكاربهێنرێت.
حاكم ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە، پێویستە كۆمەڵێك هەڕەشە هەن كاریان لەسەر بكرێت وەك ریفۆرمكردن و كۆمەڵێك لە یاساكان، پێیانوایە بێسەروبەریەك لە كوردستان عەیە لەڕوی زۆری رۆژنامەنوسان و پێویستی بە رێكخستن هەیە، وەك سەندیكا بەرچاویان رونەو پڕۆژەیان هەیە یەكێك لەوانە دروستكردنی ئەنجومەنی نیشتمانی میدیایە وەك هەوڵێك بۆ رێكخستنەوەی میدیا لە هەرێمی كوردستان.
وتیشی:  دان دەنێین بەوەی پێشتر جیاكاری هەبوە، بەڵام پێویستە جەخت لەسەر تۆماركردنی پێشێلكارییەكانیش بكەنەوە كە لە رابردودا تۆمار كراون، ناكرێت ئازادی میدیا بەكاربێت بۆ موزایەدەی حزبی و یەكلاكردنەوەی كێشەی دیكە كە ئەمە لە رابردو هەوڵێك بو بۆ گەوجاندنی خەڵك.
ساڵانە رۆژی 3/5 وەك رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری دیاریكراوە، بۆ ئەمساڵیش رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پەروەردەو زانست و رۆشنبیری (یۆنسكۆ) لە ژێر دروشمی (روماڵكردن لەجیهانێكی نوێدا، كاریگەریی ژیریی دەستكرد (AI) لەسەر ئازادی رۆژنامەگەری و میدیا) یادی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری دەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group