نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پێشبینی ناكەین ئەمساڵ گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروست بێت.
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵ لەو باوەڕەدانین گرفت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروست بێت، بەهۆی ئەوەی هیچ لایەنێكی بەغداد نایەوێت پێگەی سیاسیی خۆی لە عێراق لەق بكات.
ئاماژەی بەوەشدا، بە هۆی ئەوەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق پێویستیان بە كوردە ئەمساڵ تەواوی مووچەی هەرێمی كوردستان دەنێرن.
جەمال كۆچەر لەبارەی خشتەكانی بودجەوە ئەوەشی رونكردەوە، خشتەكانی بودجە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە نێدراوەتە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەڵام سەرۆك وەزیرانی عێراق بە مەبەست خشتەكانی بودجە نانێرێتە پەرلەمان، تاوەكوو بۆ مەرامی سیاسی بەكار نەهێندرێت.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاند، حكومەتی عێراق پارەی كاشی لە بەردەستدا نییە بۆئەوەی پرۆژەكانی پێ ئەنجام بدات و ئەوەی هەیە تەنیا بەشی مووچە دەكات.