ساڵانە حەوت هەزار كرێكار دێنە ناو هەرێمی كوردستانەوە

23 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەپێی ئامارێكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان لەماوەی 18 ساڵی رابردودا 94 هەزار كرێكاری بیانی هاتونەتە هەرێمی كوردستانەوە.
عەبدولقادر ناوپردانی ئەندامی مەكتەبی جێبەجێكاری یەكێتی سەندیكاكانی كرێكارانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە،  كرێكاران چەندین ماف و ئیمتیازیان هەیە ئەگەر بەشێوەیەكی یاسایی كار بكەن و دەستەبەری كۆمەڵایەتیان بۆ بكرێت، لەم چوارچێوەیەشدا تائێستا لە هەرێمی كوردستان 193 هەزار كرێكار دەستەبەرییان بۆ كراوە، لەم ژمارەیەش 27 هەزاریان كرێكاری بیانین و ئەوانی دیكە كرێكاری ناوخۆیین.
ناوپردانی وتوشیەتی: ژمارەی كرێكارانی بیانی لەساڵی 2007 تا ئەمساڵ بریتیبوە لە 94 هەزار كرێكار، واتا ساڵانە حەوت هەزار كرێكار هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەم دوو ساڵەی دوایی بەشی هەرە زۆری ئەو كرێكارانە بون كە لە رێگای وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە هاتون و لەناو ماڵەكان وەك كارگوزار كار دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا كرێكاری دیكەش بەشێوەیەكی نایاسایی و قاچاغ هاتونەتە هەرێمی كوردستانەوە.
لەبارەی گیانلەدەستدانی كرێكارانەوە عەبدولقادر ناوپردانی وتویەتی: لەساڵی 2024، 62 كرێكار گیانیان لەدەستداوە، ئەمساڵیش تا ئێستا 13 كرێكار گیانیان لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group