كەشناسی: تاوەباران و هەورەتریشقە بەردەوام دەبێت

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینی تاوەباران و بوونی هەورەتریشقە، لە كات و شوێنی جیاجیا، هەروەها لە كاتەكانی شەودا ئەگەری لێزمەباران و هەورەتریشقە هەیە لە ناوچەكانی باكووری هەرێم.
باسی لەوەشكرد، پلەی گەرمی بە 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ نزمدەبێتەوە، جگە لە پارێزگای دهۆك كە 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە.
لەبارەی كەشی سبەی دووشەممەوە كەشناسی دەڵێت، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچەكانی باكوور نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران و بوونی هەورەتریشقە، بەتایبەت لە ناوچەكانی باكوور و باكووری رۆژهەڵات.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group