نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هانی هاووڵاتییان دەدەن بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلی تاكسی هایبێرت یان كارەبایی بكڕن.
هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر ڕایگەیاند: ئەوەی خەڵك لێی تێنەگەیشتووە ئەوەیە كە گۆڕینی تاكسیەكە ئارەزوومەندانەیە، بۆیە شۆفێرانی تاكسی ناچارنین پەلە بكەن لە گۆڕینی تاكسیەكەیان، كەی لە ڕووی داراییەوە دۆخت باشبوو ئەوكات دەتوانی تاكسیەكەت بە تاكسی نوێی كارەبایی بگۆڕیت.
باسی لەوەشكرد، ئەوان هانی هاووڵاتییان دەدەن تاكسی هایبێرت یان كارەبایی بكڕن، چونكە دۆستی ژینگەیە، لە ڕووی ئابووریشەوە بۆخۆیان باشە لە كۆڵ كێشەی بەنزین، گرانی بەنزین، نۆرە و كوالێتی بەنزین دەبنەوە.
رونیشیكردەوە، خاڵێكی دیكەیان كە زۆر باشە بابەتی پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلە بە دیاری، واتا هەر هاووڵاتییەك ئۆتۆمبێلێكی تاكسی بكڕێت، تابلۆیەكی ئۆتۆمبێلی بە هەدیە پێدەدرێت، كە نزیكەی سێ ملیۆن دینار دەكات.