نەوا-
بەپاڵپشتی دارایی یەكێتی ئەوروپا لەشاری سلێمانی پێشانگای هەلی كارو تۆڕبەندی سلێمانی كرایەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، نەوزاد غەفور سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریان كردوە لە پیشانگای هەلی كارو تۆڕبەندی سلێمانی كە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی (IOL) و وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و بەپاڵپشتی دارایی یەكێتی ئەوروپا پێشانگاكەی كردەوە.
راشگەیەنراوە، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەوبارەیەوە رایگەیاند، ئەم بۆنەیە دەرفەتی تۆڕبەندی و دامەزراندن لەنێوان كارخوازان و خاوەنكارەكان دەڕەخسێنێت بۆ دامەزراندنی خوێندكاران و دەرچوانی زانكۆ و كارخوازان بەشێوەیەكی گشتی لە پسپۆڕییە جیاوازەكاندا.
راشگەیەنراوە، ئەم پێشانگایە زیاتر لە 50 خاوەنكارو زیاتر لە یەك هەزار خوێندكارو دەرچوی زانكۆ رادەكێشێت كە بە دوای كاردا دەگەڕێن.