نەوا-
پارێزگاری دهۆك رایگەیاند، لەچەند ساڵی داهاتودا سێمێل دەبێتە یەكێك لە گەورەترین شارەكانی كوردستان.
لەمیانی بەسەركردنەوەی چەند پرۆژەیەك لە قەزای سێمێل عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە رابردودا بەردی بناغەی دروستكردنی پاركێك لەناوەڕاستی سێمێل دانرا لەگەڵ جێبەجێكردنی پڕۆژەی رێكخستنەوەی ناوبازاڕو قیرتاوكردنەوەی شەقامەكانی، بۆیە پاركەكە دەبێتە شوێنێكی باشی حەوانەوە بۆ خەڵك و نۆژەنكردنەوەو رێكختستنەوەی بازاڕیش سیمایەكی جوانتر بە شارەكە دەبەخشێت.
وتیشی: پڕۆژەی باش بۆ فراوانكردنی سێمێل هەیەو دوای چەند ساڵێكی كەم سێمێل دەبێتە یەكێك لە گەورەترین شارەكانی كوردستان و لەماوەیەكی كەمدا دەگەڕێینەوەو مژدەی خۆشمان بۆ ئەو قەزایە هەیە، بۆیە ئەو پڕۆژە گەورانەی جێبەجێ دەكرێن لە دهۆكدا نین و ئەو پڕۆژە ستراتیژیانەی لە قەزای سێمێل ئەنجام دراون لە هیچ شارێكی دیكە ئەنجام نەدراون.