نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بریكارەكان ئاگادار دەكاتەوە دوكانەكانیان كراوەبێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو برنج و زەیتی مانگی یەك و دوو دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی لە ئاگاداریەكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك لە ناوشار و دەرەوەی شار بنكەی 261 تا 292 دەكەن بڕی پارەی دیاریكراو بۆ سەبەتەی سێیەمی خۆراك بگەیەننە دەستیان و هۆشداریشیان پێدەدات كە هەر كەس دوابكەوێت ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، داواكاراوە لە بریكارەكانی ناوشار و دەرەوەی شار دوكانەكانیان كراوەبێت بۆ وەرگرتنی ئەو مادانەی لە سەبەتەی خۆراكی مانگی یەك و دوو دابەش نەكراوە كە بریتییە لە (زەیت و برنج) و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.