نەوا-
بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەولێر داوا لە جوتیاران دەكات لەكاتی دروێنەدا خۆیان لەكارەساتی نەخوازراو بپارێزن و پابەندیی رێنماییەكانبن.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەولێر بڵاویكردوەتەوە، لەپێناو خۆپاراستن لەكارەساتی نەخوازراو بەر لە پرۆسەی دروێنە پێویستە جوتیاران پابەندبن بەوەی كە پێویستە ئامێری ئاگر كوژێنەوە لەنێو دەڕاسەكاندا هەبێت و لەكاتی شكانی دەڕاسەو هەر ئامێرێكدا نابێت بەهیچ شێوەیەك كرداری لەحیمكردن لەناو كێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت .
بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەولێر هۆشداریشی داوەتە شوفێرانی دەڕاسە كە پێویستە ئاگاداری هێڵەكانی كارەبای ناو كێڵگەكان بن و بە بەردەوامیش تانكەرێك ئاوی بەپڕی لەگەڵدا بێت بۆئەوەی لە كاتی رودانی هەر ئاگرێك بتوانن بە زوترین كات كۆنترۆڵی بكەن و خۆشیان بە دوربگرن لە جگەرە كێشان و نابێت پاشماوەكەی فڕێی بداتە ناو كێڵگەكانەوە.