پلەكانی گەرما نزمدەبنەوەو خۆڵبارینیش كۆتایی دێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەهۆی بەردەوامی نزمەپاڵەپەستۆی جەمسەری باكور لەسەر وڵاتانی ناوچەكە لە ناوچە بەرزەكانی باكوری كوردستان بەفرباری و لەناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش بوەتە خۆڵبارین.
 ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردوەتەوە، رۆژی پێنجشەمە 15/5 كاریگەری ئەو ناجێگیری كەشوهەوا زیاتر دەبێت تا كاتەكانی ئێوارە ناوبەناو لەناوچە جیاجیاكانی سنوری پارێزگای هەولێرو دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری دروستبونی هەورە بروسكەو بارانێكی كەم دەبێت لەهەندێك شوێنیشدا بەتایبەی ناوچەی شاخاوی تەرزەو بارانی بەخوڕی كورتخایان دەبارێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ئاماژەشیكردوە، پلەكانی گەرما 3 پلە نزمدەبنەوە خێرای با چالاك دەبێت، هەروەها ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە كاریگەری خۆڵبارین كۆتایی پێدێت و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوش كەشوهەوای گەرم و بەرزبونەوە لە پلەكانی گەرما دەستپێدەكاتەوەو تا كۆتایی مانگ ناوچەكانمان لەژێر كاریگەری كەشێكی سەقامگیردا دەمێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group