نەوا-
پڕۆژەی روناكی بەفەرمی نرخی كارەبای راگەیاند دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران تا 200 ملیۆن دۆلاری بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژەكە تەرخانكرد.
وەزارەتی كارەبا بڵاویكردوەتەوە، پڕۆژەی روناكی بەفەرمی نرخی كارەبا رادەگەیەنێت كەبەشێوەیەك داڕێژڕاوە ٪80 هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان پارەیەكی كەمتر بدەن بەكارەبا لەو بڕەی پێشتر خەرجیان دەكرد بۆ مۆلیدەو كارەبای نیشتیمانی.
ئاماژەشیكردوە، ئەنجومەنی وەزیران تا 200 ملیۆن دۆلاری تەرخانكرد بۆ ئەوەی پاڵپشتی زیاتر بۆ هاوڵاتیان دابین بكات لەنێویاندا پاڵپشتی وەرزی.
جێی ئاماژەیە، ئەنجومەنی وەزیران بەكۆی دەنگ پڕۆژەی روناكی و نرخی نوێی كارەبای پەسەندكرد، نرخەكان بۆ ماڵان بەشێوەیەك دانراون كەوا (تصاعدی)ـن واتا چەند كەمتر كارەبا بەكاربهێنرێت كەمتر پارە دەدرێت و هاوڵاتی بەتەواوەتی بەرپرسیارە لە بڕی بەكارهێنانی كارەباكەی.
نرخەكانی كارەبای ماڵان لە چوارچێوەی پڕۆژەی روناكی بەشێوەی پلەدار لێكدانەوەی بۆ دەكرێت كە بەم شێوەیە دەبێت؛
(تێبینی: 64%ـی هاوڵاتییان دەكەونە ئاستی یەكەم و دووەم)
ئاستی یەكەم: لە 0 كیلۆوات كاتژمێر بۆ 400 كیلۆوات كاتژمێر نرخی هەر كیلۆوات كاتژمێرێك 72 دینار دەبێت.
ئاستی دووەم: لە 401 كیلۆوات كاتژمێر بۆ 800 كیلۆوات كاتژمێر نرخی هەر كیلۆوات كاتژمێرێك 108 دینار دەبێت.
ئاستی سێیەم: لە 801 كیلۆوات كاتژمێر بۆ 1200 كیلۆوات كاتژمێر نرخی هەر كیلۆوات كاتژمێرێك 175 دینار دەبێت.
ئاستی چوارەم: لە 1201 كیلۆوات كاتژمێر بۆ 1600 كیلۆوات كاتژمێر نرخی هەر كیلۆوات كاتژمێرێك 265 دینار دەبێت.
ئاستی پێنجەم: لە 1600 كیلۆوات كاتژمێر زیاتر نرخی هەر كیلۆوات كاتژمێرێك 350 دینار دەبێت.
پڕۆژەی ڕووناكی لەهەمانكاتدا نرخی كارەبا بۆ جۆرەكانی دیكەی هاوبەشانی كارەبا ڕادەگەیێنێت كە بەشێوەی جێگێر لێكدانەوەی بۆ دەكرێت كە بەم شێوەیە دەبێت؛
بازرگانی - 185 دینار بۆ هەر كیلۆوات كاتژمێرێك
كشتوكاڵی - 60 دینار بۆ هەر كیلۆوات كاتژمێرێك
پیشەسازی - 160 دینار بۆ هەر كیلۆوات كاتژمێرێك
پیشەسازی گەورە - 125 دینار بۆ هەر كیلۆوات كاتژمێرێك
میری - 160 بۆ هەر كیلۆوات كاتژمێرێك