نەوا-
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كارەبای 24 كاتژمێری لە سودی هاوڵاتیانە ئەگەر بزانن بەكاریبهێنن.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە پرێس كۆنفرانسێكدا سەبارەت بە كۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی پڕۆژەی روناكی رایگەیاند، پێویستە هاوڵاتیان بزانن چۆن كۆنترۆڵی بەكارهێنانی كارەبا دەكەن، ئەم پڕۆژەیە وادەكات بەپێی پێویست و خواستی بەكارهێنان پارەبێتەوە، خۆیان بڕیار دەدەن مانگانە چەندیان بۆبێتەوە.
وتیشی: پڕۆژەی روناكی بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانەو بەمنزیكانە لە تەواوی هەرێم ماڵەكان روناك دەكەنەوە.
لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە هەورامانی رایگەیاند، هیچ هۆكارێك بەدەستەوە نییە بۆ دواخستنی موچە، بۆ موچەی مانگی نیسانیش دەبوایە لەگەڵ گەیشتنی لیستی موچە راستەوخۆ واژۆی لەسەر كرابا، ئەو دەنگۆیانەش كە دەگوترێن حكومەت كەمتەرخەمەو وەزارەتی دارایی كێشەی تەكنیكی و هەڵەی هەیە لەناردی لیستی موچە هیچیان راست نین.