نەوا-
بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی، هێرشی تووند دەكاتە سەر محەمد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
ئاری هەرسین بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی ڕایگەیاند: ئێمە سواڵكەر نین تا بەپرسانی بەغداد خێرمان پێبكەن.
ئاماژەی بەوەشدا، مووچە پەیوەندی بە خەڵكی كوردستانەوە هەیە و پرسێك نییە تایبەت بێت بە حزبێك و ناكرێت مافی میللەتێك لەسەر واژۆی وەزیر یان بەڕێوەبەرێكی گشتی بوەستێت.
وتیشی، نابێت محەمەد شیاع سوودانی هێندە لاوازبێت و گروپێكی شۆڤێنی بە ویستی خۆیان مووچەی خەڵك بدەن، بۆیە سەرۆك وەزیرانی عێراق یان ترسنۆكە یان رقی لە كوردە.