شاندێكی دەمپارتی لە ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجەلان كۆبوەوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
شاندێكی دەمپارتی سەردانی ئیمراڵی كردەوەو لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی رێكارانی كوردستان (پەكەكە)  لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی كۆبونەوە. 
ئاژانسەكانی توركیا بڵاویانكردەوە، پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) و ئەندامی شاندی ئیمراڵی جارێكی تر سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان لە زیندانی دورگەی ئیمراڵی كردوەتەوەو پێكەوە كۆبونەوەتەوەو گفتوگۆیانكردوە سەبارەت لە دوایین پێشهاتەكان و گۆڕانكارییەكانی پرۆسەی ئاشتی.  
راشگەیەنراوە، شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجەلان بڕیارەكانی 12هەمین كۆنگرەی پەكەكە تاوتوێ دەكەن سەبارەت لە راگرتنی خەباتی چەكداری و خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتەكە. 
رۆژی 12/5 پەكەكە ئەنجامەكانی 12هەمین كۆنگرەی بڵاوكردەوەو  كە تیایدا بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەو كۆتاییهێنانیان بە خەباتی چەكداریداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group