لە یەكشەممەوە لایەنەكان دەتوانن ناوی كاندیدەكانیان پێشكەشی كۆمسیۆن بكەن

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق رایگەیاند، لایەنە سیاسییەكان دەتوانن ناوی كاندیدانیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران پێشكەش بكەن.
جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە،  رۆژی یەكشەممە 25/5 لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە دەرگای پێشكەشكردنی ناوی كاندیدان دەكرێتەوە كە تا 24/6 بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەدا لایەنەكان و كاندیدانی سەربەخۆ و هاوپەیمانەكان دەتوانن ناوی كاندیدانیان پێشكەش بكەن.
غەللای وتیشی، لەسەرەتای دەستپێكردنی دەوامەوە لایەنەكان دەتوانن ناوی كاندیدەكان پێشكەش بكەن دیاریش نییە وادەكە درێژ دەكرێتەوە یاخود لەو وادەیەدا كۆتایی دێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group