بەهۆی خۆڵبارینەوە تەندروستی نەجەف هۆشداری دەدات

5 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
رێنمایی دەدرێتە سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەكانی پارێزگای نەجەف بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی خۆڵبارین و هاوڵاتیانیش لە خۆپارێزی ئاگادار دەكرێنەوە.
عەبدوڵڵا محەمەد غەزەلی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەجەف لە لێدوانێكدا دەڵێت، رێنمایی سەرجەم بەڕێوەبەرانی دامەزراوە تەندروستییەكانی پارێزگاكە دەكەن كە هەوڵەكان چڕبكەونەوەو ئاستی ئامادەیی لەسەرجەم ناوەندو نەخۆشخانەكاندا زیاد بكەن، ئەوەش بە هۆی ئەو هۆشداریانەی لەلایەن دەستەی كەشناسییەوە دەركراوە سەبارەت بە هاتنی شەپۆلی خۆڵبارینی پێشبینیكراو بۆ پارێزگاكە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی تەندروستی نەجەف، دەستەی كەشناسی رایگەیاندوە زریانێكی خۆڵبارینی چاوەڕوانكراو دێتە عیراقەوەو ئامادەكاریان كردوە بۆ دابینكردنی پێویستی تەندروستی، داواشیان لە هاوڵاتیان كردوە بەتایبەتی بەساڵاچوان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەن و هەناسەدانیان هەیە دوربكەونەوە لە چونە دەرەوە جگە لەكاتی زۆر پێویست نەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group