نەوا-
بەهۆی هێرشێكی ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەزە، پێنج كەس لە كارمەندانی پڕۆژەی هاوكاری كە وەقفی هاوكاری مرۆیی ماف و ئازادییەكانی مرۆڤ لەگەڵ بەرنامەی خۆراكی جیهانی بەڕێوەی دەبات گیانیان لەدەستداو دوو كەسی دیكەش بە سەختی برینداربون.
لە راگەیەنراوێكدا وەقفی هاوكاری مرۆیی ماف و ئازادییەكانی مرۆڤ بڵاویكردوەتەوە: لەو پڕۆژەیەی بەهاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە غەزە بەڕێوەیان دەبرد پێنج هاوكاریان لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل كوژراون و دوو هاوكاری دیكەشیان بە سەختی برینداربون.
ئاماژەشیكردوە، ئەم هێرشە بە توندی ئیدانە دەكەن كە كارمەندانی بواری هاوكاری مرۆیی كردوەتە ئامانج، ئەوانەی رۆژانە گیانی خۆیان كردوەتە قوربانی و هەوڵدەدەن هاوكاری بگەیەننە خەڵكی ستەملێكراوی غەزە.