نەوا-
مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، بەشێوەیەكی راستەوخۆ پەیوەندییان لەگەڵ توركیا هەیە، ئامادەی شەڕیش نین بەڵام بەرگری لەخۆیان دەكەن.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە رایگەیاند، لەرێگەی نێوەندگیرەكانیانەوە پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ توركیا هەیە، هیواش دەخوازێت ئەو پەیوەندییانە زیاتر پەرەیان پێبدرێت، مەزڵوم عەبدی وتیشی، نامانەوێت بگەڕێینەوە بۆ شەڕ، بەڵام هەمو كات بەرگری لەخۆمان دەكەین.
ئاماژەی بەوەشدا، هەسەدە و سوپای توركیا شەڕی درێژخایەنیان لەدژی یەك كردوە، بەڵام بەهۆی راگەیاندنی ئاگربەست لەماوەی دوو مانگی رابردو ئەو پێكدانانە راگیراون، هێواخوازە ئاگربەست ببێتە هەمیشەیی.
رونیشیكردەوە، دیدارەكەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆماری سوریا ئەرێنی بووە، جەختی لەسەر ئەگەری تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان لەگەڵ دیمەشق و گەیشتن بە چارەسەری هەمیشەیی كردەوە.