هاتوچۆی هەولێر: هاتوچۆكردنی ماتۆڕو بارهەڵگر لە جەژندا قەدەغەیە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر هاتوچۆكردنی ماتۆڕسكیل و بارهەڵگری لە رۆژانی جەژندا قەدەغە كرد.
لە ئاگادارینامەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردوەتەوە، شوفێرانی بارهەڵگرو ماتۆڕسیكل لەهەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا هاتوچۆكردنیان قەدەغەیە لەو رێگایانەی كە دەكەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاكان.
ئاماژەشیكردوە، ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دروستنەبونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ و سەلامەتی گەشتیارانە لە رێگاكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group