نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم رایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەشتی پێچەوانەی حاجیان بۆ هەرێم دەستپێدەكات و سەرەتاش ئەوانەی بە رێگای وشكانی گەشتیان كردووە دەگەڕێنەوە.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ حاجیانی هەرێمین سەرجەمیان سەلامەتن، هیچ حاڵەتێكی مردن یان نەخۆشكەوتنی قورس لەناویاندا رووینەداوە، لە ئێستادا گەیشتووینەتە مینا.
باسی لەوەشكرد، گەڕانەوەی حاجیان پەیوەستە بە دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراق و ئەوان بڕیاری لێدەدەن، بەڵام پێشبینیدەكەین لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەڕانەوەی حاجیان دەستپێبكات، سەرەتاش ئەو حاجیانە دەگەڕێنەوە كە بەڕێگای وشكانی گەشتیان كردووە.